12 کاتژمێر پێش ئێستا
190 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئهمریكا دامهزراوهی ئهتۆمی دارخوین ـی بۆردومان كرد
پهیام
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە توندی سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکای کرد بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمیی "دارخوین" لە پارێزگای خوزستان، کە هێشتا لە قۆناغی بونیادناندایە.
ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بە ئامانجگرتنی دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی مەدەنی و ئاشتیخوازانە، کە لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدایە، پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرای یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە.
ئەم پەرەسەندنە نوێیە لە کاتێکدایە کە ناوچەی دارخوین لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران، لە چوارچێوەی گرژییە سەربازییەکانی ئەم دواییەی نێوان واشنتۆن و تاران، شەوی ڕابردوو کەوتە بەر شەپۆلێکی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئەمریکا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە