8 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسه ئێرانییهكان: ئهمریكا بهندهر عهباس و دورگهی قشمی بۆردومان كرد
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بۆ هەشتەمین شەوی لەسەریەک هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران لە باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بەردەوامی پێدا و چەندین ناوچەی جیاوازی کردە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندی (سێنتکۆم)، لەم شەپۆلە نوێیەی هێرشەکاندا دامەزراوەکانی چاودێری، سیستمی بەرگریی ئاسمانی، و کۆگاکانی هەڵگرتنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای پاسداران کراونەتە ئامانج. واشنتۆن ڕایگەیاندووە ئەم هەنگاوە وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەو هێزانەی کە پێشتر هێرشیان کردبووە سەر سەربازانی ئەمریکا لە ئوردن.
میدیا فەرمییەکانی ئێران و بەرپرسانی خۆجێیی پشتڕاستیان کردەوە کە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکانی خوزستان و هورموزگان بیستراوە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسێکی پارێزگای خوزستان ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەیەکی نزیک لە شاری شادگان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە.
هاوکات ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویانکردەوە کە دەنگی تەقینەوە لە شاری بەندەر عەباس و دوورگەی قەشم لە باشووری ئێران بیستراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی "تەسنیم"، شەش مووشەک بەر دەوروبەری دوورگەی قەشم کەوتوون، لە کاتێکدا ئاژانسی "مێهر" ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکەی نزیک دوورگەکە چەند چۆڵەوانییەکی گرتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە