16 کاتژمێر پێش ئێستا 144 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی: بڕیاری دانوستان لە دەستی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییە

پەیام

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بڕیاری شەڕ، یان دانوستان و ئاشتی لە لایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دەركراوە و هیچ بڕیارێك تاكەكەسی نییە.

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوە لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنییدا ڕایگەیاند: بڕیاری چوونە نێو دانوستانە سیاسییەكان، یان كۆتاییهێنان بە ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكان بڕیاری تاكەكەسی نییە، بەڵكو لە لایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە دەردەچێت. 

ناوبراو ئەو لێكدانەوانەی ڕەت كردەوە كە گوایە دیپلۆماسی بووەتە هۆی دروستبوونی ململانێی سەربازی، بەڵكو جەختی كردەوە كە لایەنی بەرانبەر سوور بووە لەسەر پێكانی ئامانجەكانی و ئێران هەوڵی داوە لە ڕێگەی ڕێڕەوی دیپلۆماسییەوە ئاڕاستەی ڕووداوەكان بەرەو گفتوگۆ بگۆڕێت. 

عەراقچی دووپاتیشی كردەوە كە وڵاتەكەی لە پێگەیەكی بەهێز و بە پشت بەستن بە دەستكەوتە مەیدانییەكان دانوستانی كردووە، چونكە گفتوگۆ كەمتێچووترین ڕێگە بووە بۆ پاراستنی مافەكان. 

ناوبراو جەختی كردەوە "ئێران بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نەبووە و ئەو دەنگۆیانەشی ڕەت كردەوە كە لە بەرانبەر دوورخستنەوەی بنیامین ناتانیاهۆدا باس لە ڕاگرتنی دەكەن". 

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكراشی كرد كە داواكارییەكانی لایەنی بەرانبەر بۆ هەڵپەساردنی پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێران زۆر لەوە زیاتر بووە كە باس دەكرێت و ئەو بە داواكاریی "مەحاڵ" ناوی بردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ سوریا و ئوردن بۆردومان كرد

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بۆ نۆیه‌م شه‌و له‌سه‌ر یه‌ك چه‌ندین ئامانجمان له‌ باشووری ئێران بۆردومان كرد

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    ئێران هێرشی کردە سەر بەحرێن و کوەیت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا و قەتەر بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریکا هەماهەنگی دەكەن

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پشتیوانیی بۆ ئیسرائیل کەمیکردووە و پەیوەندییەکانیشى لەگەڵ ئەمریکا ساردى تێکەوتووە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: بڕیاری دانوستان لە دەستی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌مریكا دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی دارخوین ـی بۆردومان كرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ٧٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ماوەی ئاگربەستەکەدا فرۆشتووە

سەرەتا