9 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: بنكهكانی ئهمریكامان له كوهیت به ئامانج گرتووه
پهیام
سوپای کوێت ڕایگەیاند بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی سەرکەوتووانە ڕووبەڕووی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بووەتەوە، کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە خاکی کوێتدا کردووەتە ئامانج.
هاوکات لەگەڵ چالاکبوونی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای کوێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان، دەنگی زهنگی ئاگادارکردنەوە لە چەندین ناوچەی جیاوازی وڵاتەکە بیستراوە. ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە گرژیی بەهێزی بەخۆیەوە بینیوە.
لەلایەن خۆیەوە، سوپای ئێران بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان ڕاگرت و ڕایگەیاند لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، دامەزراوە و کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە سەربازگەی عودەیری و بنکەی ئاسمانیی عەلی ئەلسالم لە کوێت کردووەتە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای ئێران، ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ کریارە سەربازییەکانی ئەمریکا کە بوونەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئێران، جگە لە زیانگەیاندن بە پردەکان و ژێرخانە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە