18 کاتژمێر پێش ئێستا
270 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: بۆ نۆیهم شهو لهسهر یهك چهندین ئامانجمان له باشووری ئێران بۆردومان كرد
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند بۆ نۆیەمین شەوی لەسەریەک بە سەرکەوتوویی هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران ئەنجامداوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی توانای تاران بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، سێنتکۆم ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لەم زنجیرە هێرشانەدا ژمارەیەک بنکەی فەرماندەیی سەربازیی ئێران و پێگەکانی بەرگریی ئاسمانی و چاودێریی کەناراوەکانیان کردووەتە ئامانج. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە گورزەکان سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەگەڵ تۆڕەکانی پەیوەندیکردنیان پێکاوە.
فەرماندەیییەکە ڕوونیکردەوە کە ئامانجی سەرەکیی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەردەوامبوونە لە لاوازکردنی تواناکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکان و دەریاوانان لە گەرووی هورمز. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوانە لەسەر ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ئەنجام دراون، و لە کۆتاییشدا دووپاتی کردەوە هێزەکانی ئەمریکا لەوپەڕی ئامادەباشی و چاوکراوەییدا دەمێننەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە