25/07/2026 3834 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ بەنیازە جارێكی دیكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاندید بكات

پەیام

لە پێشهاتێكی نوێدا سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە بەنیازە جارێكی دیكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كاندید بكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە ئێوارەخوانی ساڵانەی كۆمەڵەی پەیامنێرانی كۆشكی سپی ڕایگەیاند: بەنیازە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید بكات و هەنگاوێكی فەرمی دەنێت لەو بارەیەوە و ئاماژەی بەوەدا سێ جار سەركەوتنی بەدەست هێناوە و جارێكی دیكە ئەوە دەكاتەوە.

ترەمپ لەكاتی قسەكردنی بۆ ڕۆژنامەنووسان كڵاوێكی سووری دەرهێنا هاوشێوەی ئەوەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاری دەهێنا و وتی: بەخۆشحاڵیەوە نیازی خۆكاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ڕادەگەیەنێت بۆئەوەی ئاستی گرنگیپێدانی بە ڕاگەیاندن دەربخات.

جەختی كردەوە دووبارە ئەنجامدانی كێبڕكێی سەرۆكایەتی و سەركەوتنی تێیدا زۆر ئاسان دەبێت و زۆر شارەزایە لە بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە

ئەوە لەكاتێكدایە مانگی ئایاری ڕابردوو ترەمپ باسی لەوەكرد لەدوای كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی دەسەڵات ڕادەست دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 3 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 3 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

سەرەتا