1 کاتژمێر پێش ئێستا 147 جار خوێنراوەتەوە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس: لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا ئێران هێرشی نەکردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان

پەیام  

ماڵپەڕی ئەکسیۆسى ئەمریکى ئاشکرای کردووە، ئێران لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی بۆ سەر هیچ کەشتییەكی بازرگانی ئەنجامنەداوە.

ماڵپەرەکە لە زاری دیپلۆماتکارانی ئەوروپی و سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمریکا ئارەزوو دەکات هاوپەیمانەکانی کەرەستەى جەنگى ڕەوانەی ناوچەکە بکەن، وەک کەشتییە جەنگییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆ یارمەتیدان لە دابینکردنی ئاسایشی ڕێڕەوەکانی کەشتیوانی.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمریکییەکان بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێن بۆ کەمکردنەوەی ئەرکەکانیان و دەرچوون لەم قەیرانە، هەر بۆیە داوای هاوکاریی ڕاستەوخۆ لە وڵاتانی هاوپەیمانیان دەکەن بۆ ئەوەی بەشێک لە بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانی ناوچەکە بگرنە ئەستۆ.

ماڵپەرەکە جەختى لەوەکردووەتەوە، ئێران لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی نەکردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان، ئەوەش بە ڕاى هەندێک لە بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا هۆکارەکەی بۆ ئەوەیە کە تواناکانی ئێران لە نزیک گەرووەکە، "کەمیکردووە"، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 13 شەوی لەسەریەک، شەوى ڕابردوو ئەمریکا هێرشى بۆ سەر ئێران ئەنجامنەدا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماڵپەڕی ئەکسیۆس: لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا ئێران هێرشی نەکردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: ئاساییكردنەوەی دەستبەسەرداگرتنی سامانی وڵاتان، مەترسیدارە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشەكانی ئەم دواییەی ئەمریكادا 55 ئێرانى كوژراون و 600 ی دیكە برینداربوون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئێران پێشنیازێكی ئەمریكای بۆ ئاگربەست ڕەتكردووەتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە وەڵامى چەند هێرشێکدا ئێران بنكە سەربازییەكانی ئەمریكای لە ناوچەکە بۆردومان كرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەى سلێمانی نزیکەى یەک ملیار دینار کەمیکردووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هەر شوێنێك بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتەکەمان بەكاربێت دەبێتە ئامانجمان

سەرەتا