1 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
سعودیه و ئهمریكا چهند پێگهیهكی میلیشیا عێراقییهكانیان بهئامانج گرت
لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و سعوودیە بۆ سەر پێگەکانی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق، حەشدی شەعبی کوژرانی هەشت کەس و برینداربوونی چواری دیکەی ڕاگەیاند.
ئەم هێرشە هاوبەشە وەک کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بە زیاتر لە ٣٠ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە بەپێی ڕاگەیەندراوەکان، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا بە ڕێنوێنیی سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجام دراون. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشکرای کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سعوودیە، گورزی وردیان ئاراستەی پێگە لۆجستییەکان و کۆگاکانی چەکی ئەو گرووپانە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق کردووە.
هاوکات، وەزارەتی بەرگریی سعوودیە ڕایگەیاند کە ئامانجەکان پەیوەندییان بەو میلیشیایانەوە هەبووە کە لەسەر خاکی عێراقن و تێوەگلاون لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانی وڵاتەکەی. وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە هەرچەندە خوازیاری گرژی نین، بەڵام وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدەنەوە. لە لایەکی دیکەوە، ئەمریکا هۆشداریی دایە سوپای پاسداران و بریکارەکانی کە هێرشەکانیان ڕابگرن، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی وەڵامی سەربازیی قورستر نەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە