1 کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

میدیاکان: دۆخی کەنارى رۆژاوا لە تەقینەوەدایە

پەیام

دامەزراوەی ئەمنیی ئیسرائیل هۆشداری دەدات لە تەقینەوەی ڕەوشی کەناری ڕۆژاوای فەلەستین و هەروەها سوپای ئەو قەوارەیەش هێزەکانی لەو ناوچانە زیاتر دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانى ئیسرائیل رۆژانە هێرش دەکەنە سەر جوتبارانى فەلەستینی و هێرشی جوولەکە توندڕەوەکانیش بۆ سەر فەلەستینییەکان کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتیی لێکەوتووەتەوە. 

بەپێی ماڵپەڕی "واڵا" ی ئیسرائیلی، کە لە دەزگا ئەمنییەکانى ئەو قەوارەیەوە دەستى کەوتووە، دۆخی ئەمنى کەنارى رۆژاوا لە تەقینەوەدایە و هێرش و پەلامارەکانى هێزە ئەمنییە زایۆنییەکان بۆسەر سەروماڵى هاووڵاتیانى فەلەستینی دۆخەکەى گەیاندوەتە حاڵەتى تەقینەوە. 

ماڵپەڕەکە بڵاوی کردوەتەوە، سوپا ژمارەی کەتیبەکانی لە کەناری ڕۆژاوا بۆ ٢٦ کەتیبە بەرزکردووەتەوە، لە کاتێکدا ڕاپۆرتە ئەمنییەکان دۆخەکە بە "تۆپەڵە بەفرێکی گەورەبوو" وەسف دەکەن کە کۆنترۆڵکردنی قورس دەبێت. هاوکات، بەرپرسێکی ئەمنیی باڵا ئاشکرای کردووە کە ئیسرائیل بڕیاری داوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئەوەی بە "ژێرخانی تیرۆر" ناوی دەبات، دوابخات بۆ دوای سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریکا. ئامانج لەو بڕیارەش ئەوەیە پرسی فەلەستین نەبێتە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی ناتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ، بەڵکو تەرکیز بخرێتە سەر دۆسیەکانی ئێران، لوبنان و کەرتی غەززە. 

بەپێى میدیاکانى ئیسرائیل، هۆکارى گەیشتنی دۆخی کەنارى رۆژاوا بەو ئاستە مەترسیدارە، بۆ ئەو پێکدادان و پەلامار و هێرشانە دەگەڕێتەوە کە هێزە ئەمنییە زایۆنییەکان کردبوویانە سەر سەروماڵى هاووڵاتیانى فەلەستینی لە گوندە سنوورییەکان و  وەڵامدانەوەى جوتیار و هاووڵاتییە بێ چەکە فەلەستینییەکان کە کوژرانی چەندین سەربازی داگیرکەر و هەروەها شەهیدبوونی دەیان هاووڵاتی فەلەستینی لێ کەوتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا پەلاماری جوولەکە توندڕەوە نیشتەجێبووەکان بۆسەر مزگەوتەکانى فەلەستین و سوتاندنیان و هەروەها هەڵکوتانە سەر ماڵى هاووڵاتیانى فەلەستین و لە لایەکی تریشەوە هەڵکوتانە سەر مزگەوتى ئەقساى پیرۆز لەلایەن جوولەکە توندڕەوەکانەوە کە لەلایەن پۆلیسى زایۆنییەوە پارێزگارییان لێ دەکرێت. 

ئەو هێرشانە کاردانەوەی فراوانی نێودەوڵەتی و عەرەبییان لێکەوتەوە؛ نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا هۆشدارییان لە فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان دا و داوای پاراستنی مەدەنییەکان و لێپرسینەوەیان لە بکەرانی ئەو توندوتیژییانە کرد. هاوکات وەزارەتی دەرەوەی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی بە توندی سەرکۆنەی سووتاندنی مزگەوتەکان و ماڵى فەلەستینییەکانیان کرد و بە "کارێکی هاندەرانە و توندڕەوانە دژی موسڵمانان" ناوی برد. ئەو وڵاتانە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان داواشیان لە حکومەتی ئیسرائیل کردووە بەرپرسیارێتیی تەواو لەئەستۆ بگرێت، چونکە هەر کەمتەرخەمییەک لە سزادانی تاوانباران وەک ڕەزامەندییەکی شاراوە لێکدەدرێتەوە و دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی کینە، ڕەگەزپەرستی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاکان: دۆخی کەنارى رۆژاوا لە تەقینەوەدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وه‌ستاندنی هێرشه‌كان به‌ واتای كۆتایی هاتنی جه‌نگ و ئاگربه‌ست نیه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی سووریا: پێنجشەممە كۆتا وادەی مامەڵەكردنە بە دراوی كۆن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەسۆشەیتد پرێس: ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری سووریا: متمانەمان بە ڕێككەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ژێرخانی سەربازیی ئەمریكا لە هەولێر بە تەواوی وێران كراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كوەیت بەشداری لە هێرشە سەربازییەكانی سەر ئێران ڕەتکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جولەکە نیشتەجێكراوەكان ئاگریان لە دوو مزگەوت لە كەناری خۆراوا بەردا

سەرەتا