1 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
ئوردن: پێنج مووشهك كه له ئێرانهوه ئاڕاسته كرابوون خرانه خوارهوه
پهیام
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، سوپای ئوردن پێنج مووشەکی ئێرانی ئاڕاستەکراوی بۆ خاکی وڵاتەکەی تێکشکاند.
وتەبێژی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و چاودێریی وڵاتەکەیان، بەپێی یاساکانی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی، بەرپەرچی ئەو پێنج مووشەکەیان داوەتەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستەی خاکی شانشینەکە کرابوون. بەرپرسە سەربازییەکە جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی ئاسمان و سەروەریی وڵاتەکەیان، هەروەها بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەر هەڕەشەیەک دەکەن کە ئاسایشی نیشتمانی و سەلامەتیی هاووڵاتییان بخاتە مەترسییەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە