2 کاتژمێر پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
زهیدی داوای كۆبوونهوهی بهپهلهی ئهنجومهنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتهكهی كرد
پهیام
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتهكهی كرد، لهسهر ئەو هێرشانهی كه هێزەکانی ئەمریکا و سعوودیە بۆ سەر پێگەکانی حهشدی شهعبی لە عێراق ئەنجامیان دا.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکە لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دهبێت و بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتە ئەمنییەکان و ئەو بۆردومانە ئاسمانییانەیە کە بەرەبەیانی ئهمڕۆ کراونەتە سەر خاکی وڵات. ههروهها بڕیارە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، بەیاننامەیەکی ورد سەبارەت بە ڕووداوەکان و بڕیارەکانی ئەنجوومەنەکە بڵاو بکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوبەشی لەگەڵ سعوودیە، لە ٢٨ی تەممووزدا گورزی ئاسمانیی وردیان لە چەند کۆگایەکی چەک و پێگەی لۆجستیی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی عێراق ئهنجام داوه. سێنتکۆم ئاماژەی پێ کردووە کە ئەو گرووپانە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ئاراستە کراون بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و ژێرخانی وزەی سعوودیە، هۆشداریشی دا کە بەردەوامبوونی هێرشەکانیان وەڵامی سەربازیی ئەمریکیی زیاتری لێ دەکەوێتەوە.
هاوکات، لیوا تورکی مالکی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر ئەو میلیشیایانەی لەناو خاکی عێراقەوە دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیەیان کردووەتە ئامانج. مالکی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هەوڵی ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە نادات، بەڵام وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە کە بکرێتە سەری.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە