1 کاتژمێر پێش ئێستا
181 جار خوێنراوەتەوە
رۆیتەرز: ئێران سیستمى بەرگریی ئاسمانیی سەرشانی دژەفڕۆکە لە چین دەکڕێت
بەپێى راپۆرتى ئاژانسى رۆیتەرز پێشبینی دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا ئێران یەکەم باری سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی دژەفڕۆکەی سەرشانی دروستکراوی چین وەربگرێت، وەک هەوڵێک بۆ بەهێزکردنەوەی سیستمی بەرگریی وڵاتەکەی.
بەپێی زانیارییەکانى رۆیتەرز کە لە سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە وەریگرتووە، ڕێککەوتنەکە بە بەهای ٦٠ بۆ ٧٠ ملیۆن دۆلارە و بەدەستهێنانی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ سیستەمی مووشەکیی سەرشانی لە جۆرەکانی "QW-١٢" و "FN-١٦" لەخۆدەگرێت و، کۆمپانیای "تشونگ تشینگ باوشانگ إنترناشونال إنفستمنت" لە مامەڵەکەدایە کە بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکە لە هۆنگ کۆنگ ـە، هەروەها بڕیارە گواستنەوەی بارەکان لە شاری ئورومچی لە ڕۆژئاوای چینەوە بەناو خاکی پاکستاندا بۆ ئێران بگوێزرێنەوە.
ئەم کڕینە بە یەکێک لە گەورەترین هەوڵەکانی تاران دادەنرێت بۆ پڕکردنەوەی کەلەبەرە ئەمنییەکانی بەرگریی ئاسمانیی کورتەمەودا، دوای ئەوەی ئاڵۆزییە سەربازییەکان لاوازیی تواناکانی ئێرانیان لە پاراستنی بنکە سەربازی و ژێرخانە ستراتیژییەکاندا دەرخست. ئەوەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی پشتبەستنی تاران بە سەرچاوە دەرەکییەکان شانبەشانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، سەرەڕای سزاکانی چەندین ساڵەی سەر کەرتی سەربازیی وڵاتەکە.
لە بەرانبەردا، وەزارەتی دەرەوەی چین ئەم زانیارییانەی بە تەواوی ڕەت کردەوە و جەختی لەسەر ڕۆڵی وڵاتەکەی لە بەدیهێنانی ئاشتى دووپاتی کردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە