1 کاتژمێر پێش ئێستا
192 جار خوێنراوەتەوە
شارەوانی هەولێر: بیانییەكان لە ڕۆژانی هەینیدا بۆیان نییە لە سەنتەری شار كاسبی بكەن
پەیام
شارەوانی هەولێر كاركردنی عەرەب و بیانییەكان لە ڕۆژانى هەینیدا لە سەنتەری شار و بازاڕەکاندا قەدەغە دەكات.
شارەوانیی هەولێر ڕێنمایی نوێی بۆ ڕێكخستنەوەی بازاڕ دەركرد و ڕایگەیاند، 80%ی كاسبكارانی ڕۆژانی هەینی بیانین و سیمای شار تێك دەدەن.
بەپێی بڕیارەكە، هاووڵاتییانی عەرەب و بەنگلادیشی و بیانییەكانی دیكە بۆیان نییە ڕۆژانی هەینی لە سەنتەری شار كاسبی بكەن، بەڵام لە ڕۆژانی تردا ڕێگەیان پێ دەدرێت.
هەروەها جەخت كراوەتەوە كە نابێت شەقامی سەرەكی بگیرێت و تەنها شۆستەكان بۆ كاسبی بەكاردێن، لەگەڵ پابەندبوونی تەواو بە پاكوخاوێنی.
ئەم بڕیارە دوای سكاڵای زۆری هاونیشتمانییان دێت بەهۆی دروستبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ لە بازاڕەكانی شێخ مستەفا و شێخەڵڵا و سەنتەری شار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە