1 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
بەنزینى 750 دینارى لە هەولێر لە دەیان بەنزینخانە و لە سلێمانى لە سێ بەنزیخانە هەیە
پەیام
تا دێت نۆرەی ئۆتۆمبێل بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری درێژتر دەبێتەوە و شۆفێرانیش نیگەرانن و دەڵێن: كاتی پشوومان نەماوە و دەبێت یان لەكار، یاخود لە نۆرەی وەرگرتنی بەنزیندا بین.
بەهۆی پاڵپشتی نەكردنی حكومەت بۆ هەرزانبوونی بەنزین لە هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە و هەفتانە نرخی سووتەمەنی بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە قەیرانەكە لە سلێمانی، لەگەڵ بەرزبوونەوەكەی نرخی بەنزین، حكومەت ئامادە نییە سووتەمەنی زیاتری پاڵپشتیكراو ڕەوانەی سلێمانی بكات و تەنیا لە ڕۆژێكدا سێ تەنكەر ڕەوانە دەكرێت.
لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی سلێمانی شانازییان بە هەرزانی نرخی سوتەمەنی لە شارەكە بەراورد بە شارەكانی دیكە دەكرد، بەڵام ئێستا بە پاساوی یەكسانكردنەوەی نرخ، بەرز كراوەتەوە، بەو هۆیەوە نۆرەیەكی درێژ لە بەردەم ئەو سێ وێستگەیە دروست دەبێت كە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە