1 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
هێرشهكانمان بۆسهر ئێران ههڵپهسارد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەسەر داوای تاران و وڵاتانی ناوچەکە، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشە سەربازییە چاوەڕوانکراوەکانیان بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە، بە مەرجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی خێرا.
لە پەیامێکدا کە شەوی شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوە داوە کە واشنتن ئامادە بوو گورزێکی سەربازیی زۆر قورس و بێپێشینە، لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە، ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات، بەڵام دواتر ڕەزامەندیی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێرشانە دەربڕیوە.
سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە، سەرۆکی ئەمریکا ڕوونی کردەوە کە ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوایان لێکردوون هەر جۆرە هێرشێک ڕابگرن. لەسەر بنەمای ئەو داواکارییەش، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێرشەکانی داوە، بەو مەرجەی لە ماوەیەکی کورتدا بگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ.
هاوکات، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیلیش پابەندە بە ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر تاران بە هەمان مەرجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی خێرا. ناوبراو پاساوی ئەم هەنگاوەی بۆ پاراستنی داهاتووی جیهان و مانەوەی ئێران گەڕاندەوە، وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە