2 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
لە بۆردومانێکدا لە خانیونس سێ ئەندامى یەک خێزان بە ئامانجگیران
پەیام
ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکانى سوپاى قەوارەى داگیرکەری زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە رۆژی شەممەوە تا بەرەبەیانی یەکشەممە بۆ ١٦ شەهید بەرزبۆوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی پێشێلکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست.
سەرچاوە تەندروستییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، دوای بۆردومانکردنی شوقەیەک لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، ژمارەی شەهیدان ئەو هێرشە بۆ سێ کەس بەرزبووەتەوە. هاوکات لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ماڵێک لە باشووری شاری دێر بەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، دوو فەلەستینی دیکە شەهیدبوون و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان ئامانجگرتنی ئەو شوێنانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بووە، جگە لەوەی گردبوونەوەی هاووڵاتیانیش لە چەند شوێنێک لە کەرتى غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.
لە پێشهاتێکی دواتریشدا، کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسڕ ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی موواسی لە باکووری ڕۆژئاوای خانیونس، سێ ئەندامی یەک خێزانی فەلەستینی شەهیدبوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە