6 رۆژ پێش ئێستا 2715 جار خوێنراوەتەوە

ئێران ڕێککەوتنی کردنەوەی گەرووی هورمز ڕەت دەکاتەوە

سەرچاوەیەکی ئێرانی نزیک لە شاندی دانوستانکار سەرجەم ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە ڕێککەوتن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەکەن. 
ئاژانسی فارسی تاران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کە هیچ ڕێککەوتنێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لە ئارادا نییە و هەواڵە بڵاوکراوەکان بە تەواوی ناڕاستن. سەرچاوەکە جەختی کردەوە گەرووی هورمز تاوەکو بەردەوامیی هەنگاوە دوژمنکارییەکانی ئەمریکا بە داخراوی دەمێنێتەوە و هاتوچۆی کەشتییەکان تەنها لە ڕێگەی ئەو ڕێڕەوەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران دیاریی کردووە و دوای وەرگرتنی مۆڵەت لێیان مومکین دەبێت. ئەم هەڵوێستە نیشانەی بوونی ئاڵنگاریی گەورەیە لەبەردەم هەر هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ ئاساییکردنەوەی جووڵەی بازرگانی لە ناوچەکەدا. 
لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە زاری دیپلۆماتکارانەوە ئاشکرای کرد، کە گوایە ڕەزامەندیی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز وای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کردووە هێرشە سەربازییە بێپێشینەکەی بۆ سەر تاران هەڵپەسێرێت. بەپێی ئەو زانیارییانە، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دابوو ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی زەبەلاح ڕابگرێت لە بەرانبەر دەسپێشخەریی تاران بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی خێرا بۆ کردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکان و کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئەتۆمی. تاران جەخت دەکاتەوە کە تاوەکو واشنتن دەست لە سیاسەتە توندەکانی هەڵنەگرێت، هیچ متمانەیەک بە ئاڕاستە دیپلۆماسییەکان نادەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 38 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران بۆ دیپلۆماسی و جەنگیش ئامادەیە و ناکەوێتە ژێر گوشارەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

سەرەتا