2 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
میدیای ئەمریكی پاساوێكی ئیسرائیل بۆ بۆردومانكردنی كۆگایەكی دەرمان بەدرۆ دەخاتەوە
پەیام
میدیای ئەمریكی بانگەشەی قەوارەی زایۆنی بۆ بۆردومانكردنی كۆگایەكی دەرمان لەژێر ناوی كۆگای چەك و تەقەمەنیدا بەدرۆ دەخاتەوە.
تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاوی كردەوە: بەدواداچوونە ڕۆژنامەوانییەكانی نەگەیشتوونەتە هیچ بەڵگەیەك كە بیسەلمێنێت بانگەشەكەی ئیسرائیل بۆ بۆردومانكردنی كۆگایەكی دەرمان بە پاساوی ئەوەی كۆگای چەك و تەقەمەنی بزووتنەوەی حەماسە، ڕاست بێت!
لەوبارەوە سی ئێن ئێن لەسەر زاری سەرچاوەیەكی سەربازیی قەوارەی زایۆنییەوە ڕایگەیاند: هیچ بەڵگە و تۆمارێك بۆ پشتڕاستكردنەوەی بانگەشەكەی سوپا لەبەردەستدا نییە.
دوێنێ شەممە، سوپای قەوارەی زایۆنی هێرشێكی ئاسمانیی كردە سەر بەشێك لە نەخۆشخانەی ئەقسا لە شارۆچكەی دێربەلەح لە نێوەڕاستی كەرتی غەززە و دواتر ڕایگەیاند: كۆگایەكی چەكی كڵاشینكۆف و بۆمبی چێنراو و چەك و تەقەمەنی دیكەی بزووتنەوەی حەماسی بەئامانج گرتووە.
لەوبارەوە تۆڕی سی ئێن ئێن لەسەر زاری یەكێك لە كارمەندانی نەخۆشخانەكەوە ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەو شوێنەی لە لایەن سوپای زایۆنییەوە بۆردومان كراوە پێداویستی بنەڕەتی چارەسەری نەخۆشانی شۆردنەوەی گورچیلەی تێدا بووە و سێ ڕۆژ پێشتر لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونسێف) وەرگیراوە.
سی ئێن ئێن ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە هێرشەكەدا دوو كۆنتێنەری چارەسەری نەخۆشیی شۆردنەوەی گوردچیلە لەنێو براون كە كاریگەری لەسەر ژیانی زیاتر لە هەزار نەخۆش دروست دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە