6 رۆژ پێش ئێستا 3427 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەمریكا كەشتییە بازرگانییەكان بۆ گواستنەوەی سەرباز بەكاردەهێنێت

پەیام 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمریكای تۆمەتبار دەكات بەوەی كە كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووی هورمز بۆ گواستنەوەی سەرباز و كەرەستەی سەربازی بەكاردەهێنێت. 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت: ئەمریكا كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووی هورمز بۆ گواستنەوەی سەرباز و كەرەستەی جەنگی بەكاردەهێنێت، كە ئەم كەشتییانە بە كوژاندنەوەی سیستەمەكانی ڕادار و بەكارهێنانی ڕێڕەوی باشووری گەرووەكە ئەركە سەربازییەكانیان جێبەجێ دەكەن و بە نهێنی چەك و كەرەستەی سەربازی دەگوازنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد كە لە نێوان 26ی حوزەیران بۆ 8ی تەممووزدا، كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا یاوەریی كەشتییەكانی نەوت و غازیان كردووە، بە سوود وەرگرتن لە ئازادی هاتووچۆی كەشتیوانی لە گەرووەكە.

وەزارەتی دەرەوەی تاران دووپاتی كردەوە، كە هێرشە سەربازییەكانی ئێستای ئەمریكا كە لە 8ی تەممووز و هاوكات لەگەڵ مەراسیمی بەڕێكردنی تەرمی عەلی خامنەیی دەستیان پێكردووە، درێژكراوەی دوژمنایەتییەكی 75 ساڵەیە، ئاماژەش دەكات كە واشنتن ڕووداوی سێ كەشتیی ناو گەرووی هورمزی وەك پاساو بۆ چڕكردنەوەی بۆردوومانەكان بەكارهێناوە و تا ئێستاش ئەو ئۆپراسیۆنانە بەردەوامییان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران بۆ دیپلۆماسی و جەنگیش ئامادەیە و ناکەوێتە ژێر گوشارەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

سەرەتا