6 رۆژ پێش ئێستا 2413 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا ده‌ده‌ینه‌وه‌

په‌یام
ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا لە هەر "کارێکی سەرەڕۆیانە" و هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەکات ئەگەر واشنتن هێرشی نوێ ئەنجام بدات.
عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ڕێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی جیاوازەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا و پاکستان و سعوودیە، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێران وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌داته‌وه‌. بەپێی ئەوەی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تێلێگرام بڵاوی کردووەتەوە، عه‌راقچی بە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و عاسم مونیر سوپاسالاری پاکستانی ڕاگەیاندووە کە ئێران بە توندی وەڵامی هەر جۆرە "دەستدرێژییەک" دەداتەوە، هاوکاتیش تاوتوێی لێکەوتەکانی کردارەکانی ئەمریکای کردووە کە دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیری و زیاترکردنی نائارامی لە ناوچەکەدا.
ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هاتن کە سوپای کوەیت ڕایگەیاند چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانییان تێکشکاندووە کە دامەزراوە هەستیارەکانی ئەو وڵاتەیان کردبووە ئامانج. لە لایەکی دیکەوە، عه‌راقچی بە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیەی ڕاگەیاندووە کە هەر هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل، یان بەشداریکردنی هەر وڵاتێکی ناوچەکە لەو جۆرە هێرشانەدا، بە "وەڵامێکی گونجاو" ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
لە پەیوەندی بەم پێشهاتانەوە، ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە کە شازادە محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجام داوە. لەو پەیوەندییەدا، جێنشینی سعوودیە نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دۆخەکە دەربڕیوە و داوای لە ترەمپ کردووە ڕوونکردنەوەی پێویست بدات لەسەر پلانەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران بۆ دیپلۆماسی و جەنگیش ئامادەیە و ناکەوێتە ژێر گوشارەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

سەرەتا