1 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا سزاكانی سهر ئێرانی كهمكردهوه
پهیام
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکانی سەر دوو فڕۆکە و سێ کۆمپانیای فڕینی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی هەڵگرت، ئەو هەنگاوەش لەکاتێکدایە کە تاران و واشنتن نزیکن لە ڕێککەوتنێک بە مەبەستی کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتایی هێنان بە گرژییەکان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، بریارەکە لابردنی سزاکانی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر دەگرێتەوە کە پێشتر بەسەر ئەو قەوارانەدا سەپێندرابوون. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بەردەوامن.
لە بەرانبەردا، تۆڕی هەواڵی "فۆکس نیوز" لە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە گواستوویەتیەوە کە ئەم بارودۆخە نوێیە بە مانای گۆڕانکاری لە سیاسەتی گشتیی واشنتۆن بهرانبهر ئێران یان فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران ناهێنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە