1 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین
پەیام
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی خاوەنی بڕێکی زۆری تەقەمەنییە و کۆمپانیا بەرگرییەکان سەرقاڵی دروستکردنی گەورەترین تۆڕی کارگەی بەرهەمهێنانن لە مێژوودا، هاوکات ڕێکاری یاسایی دژی ئەو کەسانە دەگرینە بەر کە زانیارییەکان دزە پێ دەکەن.
ترەمپ ڕوونی کردەوە کــە ئەمریکا خاوەنی کۆگایەکی دەوڵەمەندی تەقەمەنییە، بەتایبەت هەندێک جۆری دیاریکراوی سەربازی. ئاماژەی بەوەش کرد کە تەقەمەنییەکان بە بڕێکی زۆر بەرهەم هێنراون و بەپێـی پێویست ئاڕاستەی ناوخۆی وڵاتەکە کراون.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە کۆمپانیاکانی کەرتی بەرگری لە ئێستادا کار لەسەر دامەزراندنی گەورەترین ژمارەی کارگە و دامەزراوەی بەرهەمهێنان دەکەن لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، بە مەبەستی زیادکردنی توانای بەرگری و دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکان.
سەبارەت بە دزەپێکردنی زانیارییەکانیش، ترەمپ ئاماژەی پێ کرد کە بەدواداچوونی ورد بۆ دۆزینەوە و لێپرسینەوە لەو کەسانە بەردەوامە کە لێدوان و زانیارییە نهێنییەکانیان دزە پێکردووە. ناوبراو دووپاتی کردەوە ئامانجیان سەپاندنی سزای زیندانیکردنی درێژخایەنە بەسەر تۆمەتباراندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە