2 رۆژ پێش ئێستا 290 جار خوێنراوەتەوە

رۆیتەرز: ئێران و عومان لەگەڵ سەپاندنی باجن لە گەرووی هورمز و ئەمریکاش ڕەتی دەکاتەوە

پەیام

دیاریکردنی ڕسـووماتی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ناکۆکی خستووەتە نێوان تاران، مەسقەت و واشنتۆن، لە هەمان کاتیشدا دانوستانەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی چاودێریی دەریایی و گەڕانەوە بۆ لێکتێگەیشتنی ئەمنی بەردەوامن. 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانییەوە بڵاوی کردەوە، تاران داوا دەکات ڕێژەی لە سەدای ٥ بۆ ٧ لە بەهای کەلوپەلی کەشتییە بارهەڵگرەکان وەک ڕسوومات لە گەرووی هورمز وەربگیرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە عومان پێشنیازی نزیکەی لە سەدای ٣ دەکات و بەپێچەوانەی هەردووکیانەوە، واشنتۆن داوا دەکات هیچ ڕسووماتێک بەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکاندا نەسەپێندرێت. 

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێران ئەرکی چاودێریکردنى ئەو کەشتیانەى لەسەرە کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕووەو کەنداو دێن، بەڵام ناکۆکی و گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسەیە ئایە ئێران ئەرکی سەرپەرەشتیکردنى ئەو کەشتیانەشى لە ئەستۆ بێت کە لە ئاوەکانى عومانەوە ڕووە و کەنداو دەکەن، بەڵام لەم بارەیەوە کازم غەریبئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، ڕێکخستنەکە بە جۆرێک داڕێژراوە کە کەشتییە بازرگانییەکان لە هەردوو ئاراستەی چوون و گەڕانەوەدا لە ئاوە هەرێمییەکانی ئێرانەوە تێپەڕ ببن. 

غەریبئابادی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیرنا ئاشکرای کرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ عومان گەیشتوونەتە "لێکتێگەیشتنی بنەڕەتی" و بەڕێوەچوونی دانوستانەکان لە تەواوبوون نزیک بووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران بۆ دیپلۆماسی و جەنگیش ئامادەیە و ناکەوێتە ژێر گوشارەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

سەرەتا