2 رۆژ پێش ئێستا 177 جار خوێنراوەتەوە

ئیدارەى دەوڵەت: دژى بەکارهێنانى خاکی عێراقین بۆ هێرشکردنى سەر وڵاتانی هاوسێ


هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە عێراق ڕایگەیاند بەکارهێنانی خاکی وڵاتەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ قەدەغەیە و جەختی کردەوە لە سەپاندنی سەروەریی یاسا. 
لەکۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت پێداگیریی لەسەر پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک کردەوە کە خاکی عێراق بکاتە بنکەیەک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ. هاوکات جەختیشی کردەوە کە ھەر لایەن یان گروپێک  مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دروست بکات، بە دەرچوو لە یاسا ئەژمار دەکرێت و دەبێت ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە. 
هاوپەیمانییەکە سەرکۆنەی ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی کرد کە دەکرێنە سەر بەش و یەکە جیاوازەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق. لە هەمان کاتدا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ کورتکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەربڕی، بەپێی ئەو بەرنامە وزارییەی کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کرابوو. 
لە کۆتاییدا، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت داوای کرد سەرجەم لایەنەکان پابەندی ئەو خشتە زەمەنییە بن کە بۆ پرۆسەی کۆکردنەوە و کورتکردنەوەی چەک دیاری کراوە، کە دوا مۆڵەتی تا کارپێکردنی دوای ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دیاری کراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا