پێش 4 هەفتە 396 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا 500 ملیۆن دۆلار بەناوى پێداویستیی گەشتیاران بۆ عێراق دەنێرێت

پەیام 

بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاران و حەواڵە، بانكی فیدراڵیی ئەمریكا 500 ملیۆن دۆلار نەختینەی ڕەوانەی عێراق كرد.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرسەوە بڵاوی كردەوە، بڕی 500 ملیۆن دۆلار كاش، لەلایەن یەدەگی فیدراڵیی ئەمریكاوە گەیشتووەتە بانكی ناوەندی عێراق. بڕیارە ئەم پارەیە بۆ مامەڵەكانی پەیوەست بە گەشتیاران و حەواڵەی دەرەكی بەكار بهێنرێت.

هەرچەندە كاتی وردی گەیشتنی بارەكە و میكانیزمی دابەشكردنی بەسەر بانكەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراودا ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەك ڕێكاری بانكی ناوەندی دێت بۆ ڕێكخستنەوەی بازاڕی دراو. 

لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، بانكی ناوەندی پشكی مانگانەی گەشتیارانی لە 3 هەزار دۆلارەوە بۆ 2 هەزار دۆلار كەم كردەوە، ئەوەش بە مەبەستی بەرزكردنەوەی كارایی دابەشكردنی دراوی بیانی و كۆنترۆڵكردنی بازاڕ.

پێشتر و لە نیسانی 2026، بانكی ناوەندی جەختی لەوە كردبووەوە كە سەرجەم داواكارییەكانی دۆلار بۆ گەشتیاران، حاجیان و حەواڵە دەرەكییەكان لە ڕێگەی بانك و كۆمپانیا باوەڕپێكراوەكان و بەگوێرەی ڕێنماییە نوێیەكان دابین دەكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    سۆمۆ: هەناردە زیادیكردووە و 70%ـی ئەو نەوتەی لە هورمز تێدەپەڕێت، هی عێراقە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیرى دارایی عێراق: لە نیەتماندا هەیە گرێبه‌سته‌كان دابمه‌زرێنین و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ دەستپێبکەینەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    فالح ساری: ئاشكراكردنی داهاتەکان بنەمایەكی سەرەكییە بۆ داڕشتنی بودجەیەكی ورد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 968 هەزار دینارە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 95 دۆلارەوەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا دەیەوێت بە گواستنەوەى نەوتى عێراق جێى گەرووى هورمز بگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌و كه‌شتییه‌ی له‌ هومز ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرت، سوته‌مه‌نی قاچاخی هه‌ڵگرتبوو

سەرەتا