07/08/2026 232 جار خوێنراوەتەوە

لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

پەیام 

ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەی "دیپسیرین نونپابوری" لە تایلەند، حەوت كەس بە هێرشبەرەكەوە كوژران و 15ی دیكەش بریندار بوون، كە هێرشبەرەكە دوای كردنە ئامانجی قوتابیان و مامۆستاكان، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ترایرۆنگ فیۆففان، وتەبێژی پۆلیسی تایلەند پشتڕاستی كردەوە، كە حەوت كەس لە ڕووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات لیفتینانت كۆلۆنێل دیشرابی كۆنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای نونپابوری، ئاماژەی بەوە كرد، ڕووداوەكە لە ناوچەی بانگ كرۆی لە باكووری بانكۆكی پایتەخت ڕوویداوە، بكوژەكە خۆی كوشتووە و لەنێو بریندارەكانیشدا مامۆستا و قوتابی هەن.

قوتابییەكی شایەتحاڵ باسی لەوە كرد، كە سەرەتا وایزانیوە دەنگی یارییە ئاگرینەكانە، بەڵام دوای بێدەنگییەكی كورت، تەقەكان دەستیان پێكردووەتەوە.

ئەم هێرشە خوێناوییە لەكاتێكدایە كە لە شوباتی ڕابردووشدا، لە ناوچەی "هات یای" بەهۆی تەقەكردن لەناو قوتابخانەیەكدا مامۆستایەك كوژرا و قوتابییەك بریندار بوو، ئەمەش نیگەرانییەكانی سەبارەت بە سەلامەتی ناوەندەكانی خوێندن زیاد كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەمەن... نزیکەی ١٦٠ هەزار کەس ئاوارەبوون

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا: ئامادەین هاوکاری سەربازی سعودییە بکەین

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکەکەی نەتەنیاهوو خۆی له‌ ئاسمانیی نیویۆرک پاراستووه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی G٧ داوایان لە ئێران کرد کۆتایی بە پڕچەککردنی حووسییەکان بهێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشتییەک لە هورمز تووشی پێکان بوو، دوو کەس بریندار بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوناڵد تره‌مپ ئاماده‌یی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكیان ده‌ربڕیوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ لە هەڕەشەكانی بەردەوامە و بۆ كۆبوونەوەش لەگەڵ پزیشكیان ئامادەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ میدیای ئەمریكی سكاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەكەن

سەرەتا