پێش 4 هەفتە 265 جار خوێنراوەتەوە

دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بریكارەكانی وەزارەتە بێ وەزیرەكان بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران بكەن و دەسەڵاتى بەڕێوەبردنیان هەبێت تا كاتی دیاریكردنی وەزیرەكان.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ڕێنمایی دا كە بریكارەكانی ئەو وەزارەتانەی هێشتا وەزیریان بۆ دیاری نەكراوە، ئامادەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران بن. 

ئەم بڕیارە تا كاتی تەواوكردنی ناوی وەزیرەكان و دەستبەكاربوونیان بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی زەیدی، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی كاروباری وەزارەتەكانی (بەرگری، ناوخۆ، پلاندانان، ئاوەدانكردنەوە، خوێندنی باڵا، ڕۆشنبیری، كار، كۆچ، و وەرزش)ی بە بریكارەكان بەخشی، جگە لەو دەسەڵاتە تایبەتانەی كە تەنها لای وەزیری بەوەكالەتن.

سەرۆكوەزیران جەختی لەوە كردەوە كە ئەم هەنگاوە بۆ مسۆگەركردنی بەردەوامیی كارەكانی دەوڵەت و خێراكردنی ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییانە. 

هەروەها داوای لە بریكارەكان كرد كە ئەوپەڕی هەوڵەكانیان بدەن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی كاركردن و ڕێگریكردن لە هەر دواكەوتنێك كە زیان بە بەرژەوەندییە گشتییەكان بگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا