9 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
نرخی نه‌وتی به‌سڕه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی
په‌یام
ڕۆژی پێنجشەممە، نرخی ھەردوو جۆری نەوتی قورسی بەسڕە و نەوتی خاوی ناوەندی به‌سڕه‌ش بەڕێژەی زیاتر لە ٪١.٦ دابەزینیان تۆمار کرد.
بەپێی کۆتا داتاکانی ئاڵوگۆڕی بازاڕ، نرخی بەرمیلێک نەوتی قورسی بەسڕە ٩١ سەنت دابەزی و گەیشتە ٥٢.٤٢ دۆلار (٪١.٧١ پاشەکشەی كردووه)، هاوکات نەوتی ناوەندی بەسڕەش بەھەمان بڕ دابەزی و بە ٥٤.٧٢ دۆلار بۆ هه‌ر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، کە یەکسانە بە دابەزینی ٪١.٦٤.
لە ئاستی جیهانیشدا، نرخی گرێبەستەکانی نەوتی خاوی برێنت ٠.٣٠٪ دابەزی و لەسەر ئاستی ٧٩.٢١ دۆلار جێگیر بوو، لە کاتێکدا نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بەڕێژەی ٠.٤١٪ ڕووی لە دابەزین کرد و گەیشتە ٧٤.٩١ دۆلار بۆ هه‌ر بەرمیلێک.
لە بەرانبەردا، بەشێک لە گرێبه‌سته هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد؛ نەوتی مه‌ربانی ئیماراتی ٪١.٤١ به‌رزوه‌وه و گەیشتە ٧٧.٩٤ دۆلار، لە هەمان کاتدا نرخی نەوتی ئۆپێک ٪١.١٦ به‌رز بوه‌وه و ئاستی ٨٠.٤٢ دۆلاری بۆ هه‌ر بەرمیلێک تۆمار کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە