07/08/2026 456 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

پەیام 

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، كە مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە و حكومەت پابەندە بە دابینكردنی؛ ئاماژەی بەوەش كرد دواكەوتنی مووچە بۆ زیاتر لە 35 ڕۆژ بە مەبەست نییە، بەڵكو پەیوەستە بە فشارە داراییەكان و ڕێكخستنەوەی لەپێشینەی خەرجییە گشتییەكانی وڵات.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، كە حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەكە، ڕێكاری توندی گرتووەتەبەر و سەرلەنوێ خەرجییەكانی وەبەرهێنانی داڕشتووەتەوە، جگە لە كەرتە گرنگەكانی وەك نەوت، غاز، كارەبا و تەندروستی.

هەروەها ئاماژەی بە پێداچوونەوە بە خەرجییە كارگێڕییەكان، كەمكردنەوەی قەرز و بەهێزكردنی دیسپلینی دارایی كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو دۆخە داراییە.

سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2026، ناوبراو ڕوونیكردەوە كە تا ئێستا وڵات بودجەی نییە و لە ئەگەری پەسەندنەكردنیدا، خەرجییەكان بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی و بە ڕێژەی یەك لەسەر دوازدەی خەرجییە كارا و ڕاستەقینەكانی ساڵی ڕابردوو بەردەوام دەبن.

ڕاوێژكارەكەی سەرۆكوەزیران جەختی لەوە كردەوە، كە عێراق لە ئێستادا پێویستی بە قەرزی درێژخایەن هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارە بەردەوامانەی كە لەسەر دارایی گشتی و خەرجییەكانی دەوڵەت دروست بوون، تاوەكو بتوانرێت سەقامگیری دارایی بپارێزرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی لەگەڵ رۆبیۆ کۆبوەوە و رایگەیاند، چەک لە گرووپە چەکدارەکان وەردەگرنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی و شاندێکی یاوەری بەرەو ئەمـریکا بەڕێکەوتن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی هێزەكانیان هێزێكی تایبەتی ئەمریكی لە بەغداد دەمێننەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق: ئه‌گه‌ری داخستنی كایه‌ی ئاسمانی له‌ ئارادایه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و غاز دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەعرەجی: هیچ وادەیەكی كۆتایی بۆ كۆكردنەوەی چەك دیارینەكراوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

سەرەتا