59 خولەک پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. 23 هەزار خوێندکارى پۆلی 12 بەشدارى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن
پەیام
زیاترلە 23 هەزار خوێندکاری پۆلی 12 لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم دەکەن، کە بڕیارە رۆژى 11ی ئەم مانگە دەستپێبکات.
لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی تەواوبوونی سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ پێشوازیکردنى زیاترلە 23 هەزار خوێندکار بۆ تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى ئەمساڵ راگەیاند.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی 23 هەزار و 496 خوێندکار مافی بەشدارییکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی ئەم خولەدا هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش 328 هۆڵی تاقیکردنەوە ئامادەکراون.
تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی سەرجەم بەشەکانیی (زانستی، وێژەیی، پێشەیی) لە رۆژى 11ى 8ى 2026 سەعات 7:30ی بەیانی دەستپێدەکەن.
بەشی زانستی لە پلەی یەکەمدا دێت بە 18 هەزار و 462 خوێندکار و دواتر بەشی وێژەیی دێت بە 4 هەزار و 205 خوێندکار و بەشی خوێندنی پیشەییش 829 بەشداربوو لەخۆدەگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە