پێش 4 هەفتە 293 جار خوێنراوەتەوە

دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

پەیام 

هیشام روكابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی نوری مالیكی ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پشتگیریی سنوورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا دەكات، بە مەرجێك ئاشتیی ناوخۆیی بپارێزێت و عێراق لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكی خوێناوی و ئاڵۆزییەكی نێوخۆیی و كوشندە بەدوور بگرێت.

هیشام روكابی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" ئاماژەی بەوە كرد، چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە ڕێگەی سازانی نیشتمانی و ڕێكاری یاسایی دەبێت نەك ئاڵۆزكردن.

ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی یاسا، وەك یەكێك لە 12 پێكهێنەرە سەرەكییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی، هاوكاتە لەگەڵ ئامادەباشی هێزە ئەمنییەكان دوای كۆتاییهاتنی مۆڵەتی "بەرگریی ئیسلامی" لە 7ی ئاب، كە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكانی 29ی تەممووزی ئەمریكا و سعودیە بۆ سەر حەشدی شەعبی (24 كوژراو و 32 بریندار) دیارییان كردبوو.

لەلایەكی دیكەوە، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت 30ی ئەیلوولی وەك دوا وادە بۆ ڕادەستكردنی چەك و كشانەوەی هێزە بیانییەكان دیاریكردووە، بەجۆرێك دوای ئەو ڕێكەوتە، هەر چەكێكی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بەپێی یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا