09/08/2026 684 جار خوێنراوەتەوە

لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

پەیام

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا تیمێكی پزیشكیی وڵاتی یابان دەردەكەون كە لەو كاتەی بومەلەرزەیەكی بەهێز ڕوو دەدات ئەوان سەرگەرمی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكن و شوێنی خۆیان جێ ناهێڵن و دوای بوومەلەزەكە دەست بە نەشتەرگەرییەكە دەكەنەوە.

بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆیە كە لە ڕێی كامێرای چاودێریی هۆڵی نەشتەگەریی نەخۆشخانەی گشتیی پارێزگای (كۆما مۆتۆ)ی باشووری ڕۆژاوای یابان تۆمار كراوە، لەو كاتەی تیمێكی پزیشك و یاریدەدەرانی سەرگەرمی نەشتەرگەرییەكن بۆ نەخۆشێك بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.8 بە پلەی ڕێختەر، ڕوو دەدات.

لە ڤیدیۆكەدا كە دەستەی پەخشی یابان بڵاوی كردەوە، دەردەكەوێت "ژووری نەشتەرگەرییەكە بە تەواوی كەلوپەلەكانیەوە بەتوندی و هاوشێوەی جۆلانە دەكەوێتە جووڵە، بەڵام لە ڕەفتارێكی مرۆیی و پیشەییانەیاندا، پزیشك و تیمی نەشتەرگەرییەكەی هەوڵی پاراستنی نەخۆشەكە و سەقامگیریی دەدەن و پاش هێوربوونەوەی دۆخەكەش درێژە بە كارەكەیان دەدەن و نەشتەرگەرییەكەش سەركەوتوو دەبێت".

بەپێی زانیاریی دەستەكە، لەو كاتەدا چوار نەشتەرگەریی لەو نەخۆشخانەیەدا ئەنجام دراوە.

ئەو بوومەلەرزەیە 28ی مانگی ڕابردوو ڕووی دا و بەهۆیەوە لانی كەم 39 كەس گیانیان لەدەست دا و هەزاران خانووش زیانیان بەر كەوت و هەزاران كەسیش تائێستا لە ناوەندەكانی داڵدەدانی حكومییدا دەژین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەنتەرێكی توێژینەوە: تا ساڵی 2035 ئیسلام دەبێتە گەورەترین ئاینی جیهان

  • پێش 1 هەفتە

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • پێش 2 هەفتە

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • پێش 2 هەفتە

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 3 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 4 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

سەرەتا