2 کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

گەرما بەردەوام دەبێت و سێ پارێزگای عێراق سبەی دەگەنە نیوەی كوڵان

پەیام

گەرما بەردەوام دەبێت و سێ پارێزگای عێراق سبەی دەگەنە نیوەی پلەی كۆڵان، لە هەرێمى کوردستانیش بەرزترین پلە لە گەرمیان 45 پلەو نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران 30 پلەی سیلیزی دەبێت.

دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند، سبەی یەكشەممە پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی زیقار، میسان و بەسڕە دەگەنە 50 پلەی سەدی و بەغدایش 47 پلە تۆمار دەكات.

هەروەها پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان نزمترین پلە تۆمار دەكەن كە 40 پلەیە. 

بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر ببنەوە و ئاسمان بە گشتی ساماڵ و گەرم بێت. 

ئەم شەپۆلە گەرمایە تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و پلەكان لە زۆربەی ناوچەكاندا وەك خۆیان یان بە بەرزی دەمێننەوە.

لە شارەکانى هەرێمى کوردستانیش سبەى پلەکانى گەرما بەم شێوەیە دەبێت:-
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:  43  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی 
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:  30 پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    داهاتی نانەوتی هەرێم سەدان ملیار دینارە و دەچێتە گیرفانی بەرپرسانەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرما بەردەوام دەبێت و سێ پارێزگای عێراق سبەی دەگەنە نیوەی كوڵان

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەیاسای تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی ڕەوانەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی توركیا كرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی شکا و چاککردنەوەکەشى سێ ڕۆژ دەخایەنێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆمان.. لە هەڵدێرانی پیكابێکدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هه‌فته‌یەی سلێمانی زیاترلە حەوت ملیارە و بەڕێژەیەکى زۆر کەمیکردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. 23 هەزار خوێندکارى پۆلی 12 بەشدارى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دانەغاز: فرۆشتنی غازی كۆرمۆر بە عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی هەرێم نەبووە

سەرەتا