1 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتى ئاوی سلێمانى: بۆرییە شکاوەکە چاککرایەوە و ئەمڕۆ ئاو دەگاتە سلێمانى
پەیام
بەڕێوەبەرایەتى ئاوی سلێمانى رایگەیاندووە، دوای زیاتر لە ١٩ کاتژمێر کارکردنی بەردەوامی تیمەکانیان توانرا کاری چاکردنی بۆری هێڵی دوو ئاوی دوکان-سلێمانی تەواو بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتى ئاوی سلێمانى رایگەیاند، سوپاس بۆ خوای گەورە و سوپاس بۆ کارمەندە دڵسۆزەکانمان کاتژمێر ٣ی شەوى ڕابردوو، دوایی زیاتر لە ١٩ کاتژمێر کارکردنی بەردەوام توانرا کاری چاکردنی بۆری هێڵی دوو ئاوی دوکان سلێمانی تەواو بکرێت.
هەروەها راشیگەیاندووە، پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ ئاو دەگاتە سلێمانى.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە