1 کاتژمێر پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

له‌مڕۆوه‌ پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

په‌یام
پێشبینی دەکرێت له‌مڕۆوه‌ بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەک لە تورکیاوە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دوو تا سێ پلە دابەزن و خێرایی با مامناوەند بێت.
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، کاریگەری ئەم بارستە هەوایە دەبێتە هۆی شکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکاندا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو. هاوکات ئاراستەی با بەرەو باشووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان ١٠ تا ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، ده‌ڵێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرما لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرمی لە شارەکانی سلێمانی، سۆران و زاخۆ ٣٩ پلەی سیلیزی بێت، لە کاتێکدا لە هەولێر و دهۆک دەگاتە ٤٠ پلە، و لە هەڵەبجە و ڕاپەڕینیش ٤١ پلە تۆمار دەکرێت.
هەروەها ناوچەی گەرمیان بە ٤٣ پلەی سیلیزی بەرزترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی ناوچەکە تۆمار دەکات، و لە پارێزگای کەرکووکیش ئاستی پێشبینیکراو دەگاتە ٤٢ پلەی سیلیزی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 31 خولەک پێش ئێستا

    بەهۆی کەمئاوییەوە؛ پارێزگاى کرماشان لە رۆژهەڵاتى کوردستان ڕووى لە بەرهەمهێنانى زەعفەران کردووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌مڕۆوه‌ پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڕێوەبەرایەتى ئاوی سلێمانى: بۆرییە شکاوەکە چاککرایەوە و ئەمڕۆ ئاو دەگاتە سلێمانى

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی نانەوتی هەرێم سەدان ملیار دینارە و دەچێتە گیرفانی بەرپرسانەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرما بەردەوام دەبێت و سێ پارێزگای عێراق سبەی دەگەنە نیوەی كوڵان

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەیاسای تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی ڕەوانەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی توركیا كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی شکا و چاککردنەوەکەشى سێ ڕۆژ دەخایەنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چۆمان.. لە هەڵدێرانی پیكابێکدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون

سەرەتا