2 کاتژمێر پێش ئێستا
208 جار خوێنراوەتەوە
ئێران و عومان دەڵێن "نزیکین لە ڕێکەوتن"
پەیام
بەرپرسانی عومان دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە گەرووی هورمز بە ئەرێنی وەسف کرد و رایانگەیاند، لەگەڵ شاندی ئێرانی نزیک بوونەتەوە لە ڕێکەوتنێکى تەواو لەبارەى گەرووى هورمزەوە.
هاوکات بەرپرسانیش ئێرانیش ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە لەگەڵ عومان نزیکن لە ڕێککەوتنێکی گشتگیر سەبارەت بە ڕێڕەوێکی نوێی تێپەڕین لە گەرووى هورمز کە کۆتایی بە گرژییەکان دەهێنێت.
بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکان لەم ڕێڕەوە ستراتیژییەدا، کە پێشتر بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا کراوە بوو، ئەو ئاگربەستەی لە مانگی نیسانی ڕابردوودا ڕاگەیەندرابوو کۆتایی پێهات. لە ئێستاشدا، نێوەندگیرەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ هاندانی هەردوو لایەن تاوەکو بگەڕێنەوە بۆ ڕێگەچارەى دیبلۆماسی.
لە سەرەتای جەنگەکەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کرداری گەرووەکەی داخستووە و هەوڵ دەدات ئەو کەشتییانەی پێیدا تێپەڕ دەبن ناچار بکات "کرێی خزمەتگوزاری" بدەن. هەروەها چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر ئەو کەشتییانەی کە تۆمەتباریان دەکات بە خۆدزینەوە لەو ڕێڕەوەی بۆیان دیاری کراوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی دژی وەرگرتنی هەر جۆرە باجێکە لەلایەن ئێرانەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، ڕێگە بە تاران دراوە لە ڕێگەی دیالۆگ لەگەڵ عومان، چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییە دەریاییەکان لە گەرووەکەدا دیاری بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە