1 کاتژمێر پێش ئێستا
152 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكهوتنهكهی ئێران و عومان بۆ ماوهی ٦٠ ڕۆژه
ئێران و عومان لەسەر دیاریکردنی دوو ڕێڕەوی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز ڕێکدەکەون
تاران و مەسقەت لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی کاتی بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز نزیک بوونەتەوە.
بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، ئێران و سەڵتەنەی عومان کار بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێک دەکەن کە تێیدا دوو ڕێڕەوی جیاواز بۆ کەشتییەکان دیاری دەکرێت؛ یەکەمیان بۆ ئەو کەشتییانەی دەچنە ناو کەنداو کە لە کەناراوەکانی ئێرانەوە دەبن و تاران سەرپەرشتییان دەکات، دووەمیشیان بۆ ئەو کەشتییانەی لە کەنداو دەچنە دەرەوە کە لە کەناراوەکانی عومانەوە دەبن و مەسقەت ئیدارەیان دەکات. ئەم دابەشکارییە جوگرافییە دەسەڵاتی ڕاستەوخۆ دەداتە هەردوو دەوڵەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆ و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پەککەوتنێکی بازرگانی لەو ناوچە هەستیارەدا.
ئەم ڕێککەوتنە بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ دەبێت تاوەکو گفتوگۆ تەکنیکی و یاساییەکان بۆ گەیشتن بە سیستەمێکی هەمیشەیی تەواو بکرێن، کە تێیدا تاران جەختی کردووەتەوە تەنیا بۆ خزمەتگوزاریی ئەمنی و ژینگەیی پارە وەردەگرێت، لە کاتێکدا سەرچاوە ئەمریکییەکان هەر جۆرە تێچوویەک ڕەت دەکەنەوە. ئەم قۆناغە کاتییە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەیە کە دوای جەنگ هاتوونەتە پێش تاوەکو ئاڕاستەی داهاتووی ئاسایشی دەریایی لە گەرووەکەدا جێگیر بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە