2 کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

یونیسێف: لە ماوەی ئاگربەستدا 300 منداڵ لە غەززە كوژراون و سەدانی دیكە برینداربوون

پەیام  

بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی یونیسێف لە ماوەی هەر ڕۆژێكی ئاگربەستدا لە كەرتی غەززەی فەڵەستین منداڵێك شەهید بووە.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە منداڵان ناسراو بە (یونیسێف) ئامارێكی شۆكهێنەری لە بارەی ئاماری قوربانییانی منداڵانی كەرتی غەززەی فەڵەستین بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند كە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا كە 300 ڕۆژ دەكات،300  منداڵ لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای قەوارەی زایۆنییەوە شەهید و سەدانی دیكەیش بریندار بوون، كە زۆرینەیان برینەكەیان سەختە.

لەوبارەوە ئێدوارد بیجبیدەر، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی یونیسێف لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا، ڕایگەیاند: هەر ڕۆژێك لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە منداڵێك لە غەززە كوژراوە.

بیجبییدەر ڕایشیگەیاند: هێشتا منداڵانی كەرتی غەززە چاوەڕوانی كۆتاییهاتنی ڕاستەقینەی ئەو توندوتیژییەن كە پێشتر بەڵێنیان پێ درابوو. 

بەپێی قسەی بەرپرسەكەی یونسێف جگە لە مەترسی هێرش و بۆردومان، هێشتا منداڵانی غەززە ڕووبەڕووی بەدخۆراكیی توند و نەخۆشی و كەمبوونی ئاوی پاكی خواردنەوە و نەبوونی سیستمی ئاوەڕۆ دەبنەوە كە بە تەواوی ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە.

لە نوێترین ئاماریشدا، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ڕایگەیاند: ئاماری كۆی گشتیی قوربانییان بۆ 73 هەزار و 384 شەهید و 174 هەزار و 242 بریندار بەرز بووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 34 خولەک پێش ئێستا

    سعودیە زۆربەی مووشەكەكانی پاتریۆتی بەكارهێناوە و ئەمریكاش كۆگاكانی پڕ دەكاتەوە

  • 40 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هۆرموز ناكرێتەوە تا ئەمریكا هەڵسوكەوتی خۆی نەگۆڕێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یونیسێف: لە ماوەی ئاگربەستدا 300 منداڵ لە غەززە كوژراون و سەدانی دیكە برینداربوون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران بۆ دیپلۆماسی و جەنگیش ئامادەیە و ناکەوێتە ژێر گوشارەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

سەرەتا