2 کاتژمێر پێش ئێستا
198 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: له ئامادهباشیداین و چاودێری دۆخهكه دهكهین
فەرماندەی هێزی وشکانیی ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەکات و، دەڵێت، هێزەکانیان بەردەوام چاودێریی جووڵە و هەڕەشەکانی دوژمن دەکەن و لەوپەڕی ئامادەیی سەربازیدان.
فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای ئێران ڕایگەیاند هێزەکانیان بەردەوام چاودێریی جووڵە و هەڕەشەکانی دوژمن دەکەن و لەوپەڕی ئامادەیی سەربازیدان. هەروەها هۆشداریی دا کە هەر هەنگاوێکی دوژمن بە وەڵامێکی توند و یەکلاکەرەوە دەدرێتەوە، و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادەن هیچ سەربازێکی ئەمریکی پێ بخاتە سەر خاکی وڵاتەکەیان.
لە ئاستی دیپلۆماسیشدا، جیهان چاوەڕێی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێکە لە نێوان ئێران و عومان بۆ دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز. لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، چاوی لە دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەی نەوتە پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، .
بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی جەزیرە، گرنگترین زانیارییە دزەپێکراوەکانی تایبەت بەم ڕێککەوتنە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکەوتنەکە کاتییە و تەنها بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەک قۆناغێکی ئامادەکاری تا ئەو کاتەی لایەنەکان دەگەنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی دەریایی لەو ناوچە ستراتیژییەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە