2 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
موجتەبا خامنەیی ڤیدیۆیەکی بڵاوكرایەوە و یەكەم دیداریشی لەگەڵ پزیشكیان ئەنجامدا
پەیام
موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە یەكەم دیداری فەرمیی خۆیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆمار كۆ بووەوە و ئاژانسێكی ئێرانیش گرتەیەكی ڤیدیۆیی ناوبراوی بڵاو كردەوە.
ماڵپەڕی فەرمیی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند "ناوبراو پێشوازی لە مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆمار كردووە، كە ئەمە یەكەم چالاكیی فەرمیی ڕاگەیەنراویەتی لەو كاتەوەی وەك شوێنگرەوەی عەلی خامنەیی باوكی بە ڕێبەر دەستنیشان كراوە".
بە پێی ئەو سەرچاوەیە لە كۆبوونەوەكەی خامنەیی و پزیشكیاندا كە هاوكاتە لەگەڵ سەرەتای ساڵی سێیەمی سەرۆكایەتیی سەرۆككۆمار، باس لە كێشەكانی بژێوی، دۆسیە ئابووری و سەربازییەكان، بەڕێوەبردنی دراوی بیانی و كەرتی غاز لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی جەنگ و ئاڕاستەی قۆناغی داهاتوو كرا.
مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران پێشتر دانی بەوەدا نابوو كە پەیوەندیگرتن لەگەڵ ڕێبەری باڵا لە ئێستادا زۆر ئەستەمە.
هاوكات لەگەڵ ئەو دیدارەدا، ئاژانسی میهری ئێرانی گرتەیەكی ڤیدیۆیی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵاتەكەی بڵاوكردەوە كە تێیدا لە نێو كۆمەڵێك كەسدا دەردەكەوێت، بەبێ ئەوەی كات و شوێنی تۆماركردنەكەی ئاشكرا بكات، بەڵام ئاماژە بەوە كراوە كە تۆمارەكە نوێیە.
ئەم دەركەوتنە یەكەمین جووڵەی فەڕمیی موجتەبایە دوای نزیكەی شەش مانگ لە تیرۆركردنی عەلی خامنەیی باوكی لە 28ی شوباتی 2026 لە هێرشێكی ئەمریكا و ئیسرائیل و هەڵبژاردنی وەك ڕێبەری نوێی ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە