1 کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

توركیا.. پڕۆژه‌ی بەهێزکردنی هاودەنگیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی په‌سه‌ند كرا

په‌یام

پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کرد کە دادگاییکردن و سزادانی ئەندامانی پەکەکە دوادەخات، بە مەرجی کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانیان و ڕادەستکردنی تەواوی چەکەکانیان بە فەرمی.

بەپێی یاساکە کە بە ناوی "بەهێزکردنی هاودەنگیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" تێپەڕێندراوە، جێبەجێکردنی بڕیارەکان بەستراوەتەوە بە ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیاوە. پرۆسەکە تەنها کاتێک دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دەزگا ئەمنییەکان بەتەواوی پشتڕاستی بکەنەوە کە پەکەکە و باڵەکانی کۆتاییان بە بوونی کرداریی خۆیان هێناوە و سەرجەم چەک و تەقەمەنییەکانیان ڕادەست کردووە. ئەو کەسانەش کە دەیانەوێت لە بڕیارەکە سوودمەند بن، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا داواکاریی فەرمی پێشکەش بکەن.

لە ڕووی یاساییەوە، ئەو ئەندامانەی سزاکەیان ١٥ ساڵ یان کەمترە، لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ دوادەخرێت، وە ئەوانەشی سزاکەیان لە ١٥ ساڵ زیاترە یان سزای هەتاهەتاییان هەیە، بۆ ١٠ ساڵ دوادەخرێن. یاساکە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست و ئەو تاوانانە ناگرێتەوە کە پێش یەکی حوزەیرانی ٢٠٠٥ ئەنجام دراون و سزای قورسیان لەسەرە. لە ئەگەری ئەنجامدانەوەی هەر تاوانێکی پەیوەندیدار بە تیرۆر لەو ماوەیەدا، بڕیاری دواخستنەکە هەڵدەوەشێتەوە و سزاکـە جێبەجێ دەکرێت.

بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، دەستەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆكکۆمار و ئەندامێتیی وەزیرانی ناوخۆ، دەرەوە، بەرگری، داد و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت) پێکدەهێنرێت کە سەرپەرشتیی پرۆسەی وەرگرتن و تۆمارکردنی چەکەکان دەکەن. پڕۆژەیاساکە دوای ١٢ کاتژمێر لە گفتوگۆی پەرلەمانی، بە ٤٦٨ دەنگی بەڵێ بەرامبەر ٨٨ دەنگی نەخێر پەسەند کرا، و ڕاستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکەش پەرلەمانی تورکیا تا یەکی تشرینی یەکەم چووە پشووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    یه‌مه‌ن.. حوسییه‌كان به‌ مووشه‌ك و درۆن بۆردومانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تیان كرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. پڕۆژه‌ی بەهێزکردنی هاودەنگیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی په‌سه‌ند كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیمەشق و مۆسكۆ لەبارەی بنكە سەربازییەكانی ڕووسیا لە سووریا ڕێك كەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حەماس پابەندیی خۆی بە ڕێككەوتنی 15 خاڵیی ئاگربەست ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    موجتەبا خامنەیی ڤیدیۆیەکی بڵاوكرایەوە و یەكەم دیداریشی لەگەڵ پزیشكیان ئەنجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: له‌ ئاماده‌باشیداین و چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئێران و عومان بۆ ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران و عومان دەڵێن "نزیکین لە ڕێکەوتن"

سەرەتا