2 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
سامانە سروشتییەكان دەستبەردارى بەنزینی 450 دیناری بووە و بڕیاریداوە بكرێته 750 دینار
پەیام
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانى هەرێم لەبری ڕادەستكردنی نەوت بە بەغداد بۆ دابینكردنی بەنزینی هەرزانی 450 دیناری، بڕیاریداوه نرخی فرۆشتنی بهنزینی بازرگانی كوالێتی نۆرماڵ له بهنزینخانهكان بكرێته 750 دینار.
ئەو وەزارەتە بەرژەوەندی كۆمپانیا حزبییەكان دەخاتە پێش گوزەرانی خەڵك و بە درووشمی بێ ناوەرۆك هەوڵی پەردەپۆشكردنی قۆرخكارییەكانی بازاڕ و پاراستنی قازانجی پاڵاوگەكان دەدات.
دوای ماوەیەك لە بەرزبونەوەی نائاسایی نرخەكەی و دەستپێكردنی فشاری لایەنەكانی ئوپۆزسیون لە پەرلەمانی عێراقەوە و دروستكردنی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە بڕیارێكی نوێدا داوا دەكات نرخی بەنزینی نۆرماڵی حكومی و بازرگانی بۆ 750 دینار بۆ هەر لیترێك دابەزێنێت.
پەرلەمانتارانى کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەڵوێست لە پەرلەمانى عێراق پێیانوایە ڕادەستكردنی نەوت بە بەغداد تاكە ڕێگەیە بۆ هەرزانكردنی نرخى سووتەمەنی لە هەرێم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە