1 کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

هێرشێكی درۆنی لە ئاسمانی هەولێر بەبێ زیانی گیانی تێكشكێنرا

پەیام 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەرێگەی درۆنەوە هێرشكرایە سەر شاری هەولێر و و هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە و درۆنەكان تێكشكێنران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ی ئابی 2026، لە كاتژمێر 2:17 خولەك تا 2:25 خولەك، هێرشێكی درۆنی بۆ سەر هەولێر ئەنجام درا. 

لەو بارەیەوە دژە تیرۆری كوردستان ڕایگەیاند هێزەكانی هاوپەیمانان 3 درۆنی بۆمبڕێژكراویان تێكشكاندووە، هاوكات سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن هێرشەكە بە شەش درۆن بووە. 

پاشماوەی درۆنەكانیش لە نزیك پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كەوتوونەتە خوارەوە و تەنها زیانی ماددییان بە چەند ئۆتۆمبێلێك گەیاندووە، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێ بكەوێتەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، 16 درۆن و سێ مووشەك ئاراستەی هەرێمی كوردستان كراون، كە هەشت درۆن و سێ مووشەكیان بۆ هەولێر و هەشت درۆنەكەی دیكە بۆ سلێمانی بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشێكی درۆنی لە ئاسمانی هەولێر بەبێ زیانی گیانی تێكشكێنرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سامانە سروشتییەكان دەستبەردارى بەنزینی 450 دیناری بووە و بڕیاریداوە بكرێته‌ 750 دینار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کاروانى (خۆڕاگرى) گەیشتووەتە سنوورى تورکیا - عێراق و ڕێگەى لێ گیراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کۆڕەک تیلیکۆم داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات مافیان بۆ بگەڕێنێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەیی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عومه‌ر گوڵپی: ده‌سه‌ڵاتداران بازاڕی پاڵاوگه‌كانیان زیاتر مه‌به‌سته‌ تا داواكاری خه‌ڵك

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕادەستنەکردنى 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە، هاووڵاتیانی هەرێمی نائومێد كردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەستى بەغداد ناکات و داوای زیادكردنی دەکات

سەرەتا