2 کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

ئەڵمانیا دەسەڵاتی هەواڵگرییەكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا بەهێز دەكات

پەیام 

حكومەتی فریدریش مێرتیس دەسەڵاتی هەواڵگریی ئەڵمانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و هێرشەكانی ڕووسیا بەرفراوان دەكات.

بە مەبەستی گۆڕینی بۆ ئامرازێكی كاریگەرتر دژی هەڵمەتەكانی ڕووسیا، وەزیرانی حكومەتی ئەڵمانیا پڕۆژەیاسای چاكسازی لە دەزگای هەواڵگری دەرەوە، پەسەند كرد، بەپێی ئەم چاكسازییە، دەزگاكە دەسەڵاتی ئەنجامدانی كاری وێرانكاری، هێرشی سایبەری و سیخوڕی زۆر بوێرتر وەردەگرێت.

پێشتر ئەركی ئەم دەزگایە تەنیا لە كۆكردنەوەی زانیاریدا چڕ ببووەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو سنوورداركردنانەی دوای جەنگی جیهانی دووەم بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی پێشێلكارییەكانی نازییەكان داڕێژرابوون.

ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە كە نیگەرانییەكان لەبارەی هەڕەشەكانی مۆسكۆ زیادیان كردووە، هاوكات حكومەتی مێرتیس لەوە دەترسێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لەگەڵ بەرلین ڕابگرێت یان وەك كارتی فشار بەكاریبهێنێت. 

بۆیە بەرلین دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم چاكسازییانەوە توانای سەربەخۆی خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكاندا بەهێز بكات و چیتر تەنیا پشت بە زانیارییە دەرەكییەكان نەبەستێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە ڕێگەی فشاری ئابوورییەوە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن دان بە سەروەری یاباندا بەسەر دوورگە كێشەلەسەرەكانی كوریل دەنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانی پووتین بۆ چەند دوورگەیەك گرژییەکانی یابان و ڕووسیاى هەڵکشاندووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دەسەڵاتی هەواڵگرییەكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا بەهێز دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم ژنە عەرەبی موسڵمان کە 10 ساڵە پارێزەرە وەك دادوەر لە ئەمریكا دەستبەكاربوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی كه‌وته‌خواره‌وه‌ و دوو سه‌رباز كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخی كه‌شتی ئه‌براهام لینكۆڵن ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچی كه‌ناراوه‌كانی كۆڵۆمبیا كه‌مترین دانیشتوانی هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌

سەرەتا