2 کاتژمێر پێش ئێستا 142 جار خوێنراوەتەوە

سەردانی پووتین بۆ چەند دوورگەیەك گرژییەکانی یابان و ڕووسیاى هەڵکشاندووە

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی یابان سەردانی ڤلادیمێر پوتین بۆ دوورگەكانی كوریل كە بە باكووری وڵاتەكەی دادەنێت، بە هەنگاوێكی "قبوڵنەكراو" و ئیستفزازی وەسف دەكات.

سانای تاكایچی، سەرۆكوەزیرانی یابان ڕایگەیاند كە یەكەم سەردانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا بۆ دوورگەكانی "كوریل" كە جێگەی ناكۆكی نێوان هەردوو وڵاتە، "بە هەرموو شێوەیەك قبوڵنەكراوە"، پوتین سەردانی دوورگەی "ئیتۆ رۆپ"ی كردووە، كە لە یابان بە "ئیتۆ رۆفۆ" دەناسرێت و یەكێكە لەو چوار دوورگەیەی مۆسكۆ و تۆكیۆ بانگەشەی خاوەندارێتی دەكەن.
تاكایچی ئاماژەی بەوە كرد ئەم هەنگاوەی پوتین هەستی یابانییەكانی بەرانبەر ڕووسیا توندتر كردووە و جەختی كردەوە كە ئەو دوورگانە لە ڕووی مێژوویی و یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە خاكی یابانن. 

ئەم ململانێیە هۆكاری سەرەكییە كە تائێستا هەردوو وڵات پەیماننامەی ئاشتییان دوای جەنگی جیهانی دووەم واژۆ نەكردووە.

دوای كۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەم، یەكێتی سۆڤیەت ئەو دوورگانەی لكاند بە خاكەكەیەوە و 17 هەزار دانیشتووی یابانی لێ دەركرد. 

ئێستا یابان داوای گێڕانەوەی چوار دوورگەی باشووری زنجیرەكە دەكات و بە "ناوچەكانی باكوور" ناویان دەبات، بەڵام ڕووسیا بەردەوامە لە چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆی لەو ناوچە ستراتیژییەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە ڕێگەی فشاری ئابوورییەوە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن دان بە سەروەری یاباندا بەسەر دوورگە كێشەلەسەرەكانی كوریل دەنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانی پووتین بۆ چەند دوورگەیەك گرژییەکانی یابان و ڕووسیاى هەڵکشاندووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دەسەڵاتی هەواڵگرییەكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا بەهێز دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم ژنە عەرەبی موسڵمان کە 10 ساڵە پارێزەرە وەك دادوەر لە ئەمریكا دەستبەكاربوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی كه‌وته‌خواره‌وه‌ و دوو سه‌رباز كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخی كه‌شتی ئه‌براهام لینكۆڵن ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچی كه‌ناراوه‌كانی كۆڵۆمبیا كه‌مترین دانیشتوانی هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌

سەرەتا