2 کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

یەكەم ژنە عەرەبی موسڵمان کە 10 ساڵە پارێزەرە وەك دادوەر لە ئەمریكا دەستبەكاربوو

پەیام 

یەكەم ژنی عەرەبی موسڵمان لە مێژووی ویلایەتی مسیس سیپی  ئەمریكا وەك دادوەر دەستبەكار بوو؛ ئەم دەستكەوتە دوای 10 ساڵ لە كاركردنی وەك پارێزەر دێت و وەك وەرچەرخانێكی مێژوویی بۆ كۆمەڵگەی كۆچبەر و موسڵمانان لە ئەمریكا دادەنرێت.

ئەسما‌ء عەلی، كە خێزانەكەی خەڵكی پارێزگای "ئیب"ی یەمەنن، بوو بە یەكەم عەرەبی موسڵمانی ئەمریكی پۆستێكی دادوەری لە ویلایەتی  مسیس سیپی وەربگرێت.

ئەسما‌ء لە كالیفۆرنیا لەدایك بووە و دواتر بۆ خوێندنی یاسا ڕووی لە  مسیس سیپی كردووە و بۆ ماوەی 10 ساڵ لە سەرانسەری ئەمریكا لە بواری دۆسیەكانی كۆچبەران وەك پارێزەر كاری كردووە.

لە كاتی دانیشتنی دەنگدانەكەدا، ئەسما‌ء چاوەڕوانی ئەوەی نەدەكرد دەستبەجێ وەك دادوەر دیاری بكرێت، بۆیە بەبێ پۆشاكی فەرمی دادوەران ئامادە ببوو، بەڵام كتوپڕ داوای لێكرا جلی دادوەری بپۆشێت و سوێندی یاسایی بخوات بۆ دەستبەكاربوونی.

ناوبراو ڕایگەیاند،كە هەست بە شانازییەكی زۆر دەكات، بەڵام ئەمە بە بەرپرسیارێتییەكی گەورە  دەزانێت و جەختی كردەوە، یاسای ئەمریكا مەرجەعی سەرەكی كارەكانی دەبێت.

ئەم خانمە موسڵمانە دادوەرە ئاماژەی بەوەش كرد، هاوتەریب لەگەڵ كارە نوێیەكەی، بەردەوام دەبێت لە پارێزەریكردن لە دۆسیەكانی كۆچبەران.

هیوایشی خواست ئەزموونەكەی ببێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ منداڵانی خێزانە كۆچبەرەكان تاوەكو بەدوای خەون و خولیاكانیاندا بڕۆن و لە بەرزترین ئاستەكاندا خزمەت بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 45 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ: لە ڕێگەی فشاری ئابوورییەوە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    واشنتن دان بە سەروەری یاباندا بەسەر دوورگە كێشەلەسەرەكانی كوریل دەنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانی پووتین بۆ چەند دوورگەیەك گرژییەکانی یابان و ڕووسیاى هەڵکشاندووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دەسەڵاتی هەواڵگرییەكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا بەهێز دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم ژنە عەرەبی موسڵمان کە 10 ساڵە پارێزەرە وەك دادوەر لە ئەمریكا دەستبەكاربوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی كه‌وته‌خواره‌وه‌ و دوو سه‌رباز كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخی كه‌شتی ئه‌براهام لینكۆڵن ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچی كه‌ناراوه‌كانی كۆڵۆمبیا كه‌مترین دانیشتوانی هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌

سەرەتا