2 کاتژمێر پێش ئێستا
217 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: لە ڕێگەی فشاری ئابوورییەوە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند لەبری هێرشی سەربازی، لە ڕێگەی فشاری ئابوورییەوە و بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەكات.
لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ئەكسیۆس" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە شێوازی مامەڵەكردنی لەگەڵ ئێران گۆڕیوە بۆ "هێمنی" و لەبری هێرشی سەربازی نوێ یان دیپلۆماسی، پشت بە گەمارۆی ئابووری دەبەستێت.
ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد، كە ئێستا واشنتن و تاران دانوستانی سنوورداریان هەیە، بەڵام جەختی كردەوە كە ئێران لە دۆخێكی دارایی زۆر خراپدایە و بەهۆی هەڵاوسانی 300%ـی نرخەكانەوە "مایەپووچ"بووە، تەنانەت ناتوانێت مووچەی سەربازەكانیشی بدات.
هەرچەندە ترەمپ بژاردەی هێرشی سەربازی بە تەواوی ڕەت نەكردەوە، بەڵام ڕایگەیاند، كە ئێستا تەنها چاودێری داڕمانی ئابووری ئێران دەكەن، لە بەرانبەردا، تاران جەخت دەكاتەوە كە ئەم فشارانە نابنە هۆی گۆڕینی هەڵوێستە سیاسییەكانیان.
سەرۆكی ئەمریكا ئامانجییەتی لە ڕێگەی ئەم فشارانەوە تاران ناچار بكات گەرووی هورمز بكاتەوە، كە لە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتدا، بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە