1 کاتژمێر پێش ئێستا 188 جار خوێنراوەتەوە

واشنتن دان بە سەروەری یاباندا بەسەر دوورگە كێشەلەسەرەكانی كوریل دەنێت

پەیام 

واشنتن دانی نا بە سەروەریی یابان بەسەر دوورگەكانی كوریل، كە لەگەڵ وڵاتی ڕووسیا لەسەری ناكۆكن.

دوای سەردانەكەی  ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا، بۆ دوورگەی "ئیتۆرۆپ"، كە یەكێكە لەو دوورگانەی جێگەی ناكۆكییانە لەگەڵ یابان، جۆرج گلاس، باڵیۆزی ئەمریكا لە یابان ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بە فەرمی دان بە سەروەری یاباندا دەنێت بەسەر دوورگەكانی كوریل و جەختی لە پشتیوانی واشنتن بۆ هاوپەیمانەكەی كردەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری ناوچەی زەریای هیندی و هێمن و دژایەتیكردنی هەر هەنگاوێك كە ئاشتی ناوچەكە تێك بدات.

سەردانەكەی پوتین لە كاتێكدا بوو كە ناوبراو سەرپەرشتی مەشقە سەربازییەكانی كەشتیگەلی ڕووسیای لە زەریای هێمن دەكرد.

پێشتر، سانای تاكایچی، سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن، سەردانەكەی پوتینی بە "قبوڵنەكراو" وەسف كرد و حكومەتی تۆكیۆ ناڕەزایی توندی ئاراستەی مۆسكۆ كرد و ڕایگەیاند، كە ئەو دوورگانە لە ڕووی مێژوویی و یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە بەشێكی دانەبڕاون لە خاكی یابان.

سەرۆكوەزیرانی یابان ئاماژەی بەوەش كردبوو ئەم هەنگاوەی پوتین هەستی یابانییەكانی بەرانبەر ڕووسیا توندتر كردووە و جەختی كردەوە كە ئەو دوورگانە لە ڕووی مێژوویی و یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە خاكی یابانن. 

ئەم ململانێیە هۆكاری سەرەكییە كە تائێستا هەردوو وڵات پەیماننامەی ئاشتییان دوای جەنگی جیهانی دووەم واژۆ نەكردووە و لەوكاتەوە یەكێتی سۆڤیەت ئەو دوورگانەی لكاند بە خاكەكەیەوە و 17 هەزار دانیشتووی یابانی لێ دەركرد. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە ڕێگەی فشاری ئابوورییەوە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن دان بە سەروەری یاباندا بەسەر دوورگە كێشەلەسەرەكانی كوریل دەنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانی پووتین بۆ چەند دوورگەیەك گرژییەکانی یابان و ڕووسیاى هەڵکشاندووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دەسەڵاتی هەواڵگرییەكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا بەهێز دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم ژنە عەرەبی موسڵمان کە 10 ساڵە پارێزەرە وەك دادوەر لە ئەمریكا دەستبەكاربوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی كه‌وته‌خواره‌وه‌ و دوو سه‌رباز كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخی كه‌شتی ئه‌براهام لینكۆڵن ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچی كه‌ناراوه‌كانی كۆڵۆمبیا كه‌مترین دانیشتوانی هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌

سەرەتا