2 کاتژمێر پێش ئێستا 197 جار خوێنراوەتەوە

پێشبینى دەکرێت لە ڕۆژى دووشەممە شەپۆلێكی فێنك هەرێمی كوردستان بگرێتەوە

پەیام 

دەستەى کەشناسیی عێراق پێشبینى دەکات لە ڕۆژى دووشەممەى داهاتووەوە پلەکانى گەرما دەست بە نزمبوونەوە بکەن و شەپۆلێكی فێنك هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

هەروەها لەبارەى ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى هەرێمى کوردستانەوە كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (2 بۆ 3) پلە بەرز دەبنەوە. بەرزترین پلەی پێشبینیكراو لە هەولێر 45، سلێمانی 43 و گەرمیان 48 پلەی سیلیزی دەبێت.

هاوکات بە گوێرەى پێشبینى دەستەى کەشناسیی عێراق لە ڕۆژی دووشەممەوە بارستە هەوایەكی فێنك لە دەریای نێوەڕاستەوە دەگاتە ناوچەكە، بەهۆی ئەم شەپۆلە، پلەكانی گەرما (3 بۆ 5) پلە دادەبەزن و لە زۆربەی ناوچەكان دەبنە كەمتر لە 40 پلەی سیلیزی.

لە رۆژى دووشەممە بەگشتى گەرمای توند كەمدەبێتەوە، تەنها لە شارەكانی هەولێر، كەركووك و ناوچەی گەرمیان پلەكان لە دەوروبەری 40 پلەدا دەمێننەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینى دەکرێت لە ڕۆژى دووشەممە شەپۆلێكی فێنك هەرێمی كوردستان بگرێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەزانیی هەرێم: تۆڕەکانمان وردترین سەرچاوەن بۆ دیاریكردنی گووڕ و شوێنی بوومەلەرزەكان

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشێكی درۆنی لە ئاسمانی هەولێر بەبێ زیانی گیانی تێكشكێنرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سامانە سروشتییەكان دەستبەردارى بەنزینی 450 دیناری بووە و بڕیاریداوە بكرێته‌ 750 دینار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کاروانى (خۆڕاگرى) گەیشتووەتە سنوورى تورکیا - عێراق و ڕێگەى لێ گیراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کۆڕەک تیلیکۆم داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات مافیان بۆ بگەڕێنێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەیی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عومه‌ر گوڵپی: ده‌سه‌ڵاتداران بازاڕی پاڵاوگه‌كانیان زیاتر مه‌به‌سته‌ تا داواكاری خه‌ڵك

سەرەتا