2 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
بوومەلەرزەزانیی هەرێم: تۆڕەکانمان وردترین سەرچاوەن بۆ دیاریكردنی گووڕ و شوێنی بوومەلەرزەكان
پەیام
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەبارەی بوومەلەرزەكەی چەمچەماڵەوە زانیاری بڵاو كردەوە و ڕاشیدەگەیەنێت، تۆڕەکانیان وردترین سەرچاوەن بۆ دیاریكردنی گووڕ و شوێنی بوومەلەرزەكان.
داوایش دەكات تەنیا پشت بە زانیاریەی فەرمییەكان ببەسترێت.
كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاوی كردووەتەوە كە بوومەلەرزەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، كاتژمێر یەك و 27 خولەك و 56 چركە لە قووڵایی 11 كیلۆمەتر و لە دووری پێنج كیلۆمەتر، بە گوڕی 3.6 پلەی ڕێختەر لە باكووری چەمچەماڵ ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەیش كرد، كە بەهۆی ئەوەی بوومەلەرزەكە لە قووڵاییەكی كەمدا بووە و لەرینەوەكەی نزیكەی 3 چركەی خایاندووە، بووەتە هۆی لەرینەوەی بەهێزی بیناكان و زیان گەیاندن بە هەندێك خانوو لە ناوچەكەدا.
كەشناسی جەختی كردەوە كە تۆڕی وێستگەكانی كوردستان وردترین سەرچاوەن بۆ دیاریكردنی گووڕ و شوێنی بوومەلەرزەكان، چونكە لە ناوەندی ڕووداوەكەوە نزیكن و داوا دەكات هاووڵاتیان تەنها پشت بە زانیارییە فەرمییەكان ببەستن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە